پزیشكی تیمی جومناستیكی ئەمەریكا 140 ساڵ زیندانی دهكرێت
رووداو – ههولێر
لاری نهسار پزیشكی تیمی جومناستیكی ئەمەریكایە، كە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر كۆمەڵێك لە یاریزانە تەمەن بچووكەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و سزایەكی قورسیان داوە.
دادگە پێشتر بڕیاری 40 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئهو راهێنهره بڕییەوە، بەڵام قوربانییەكان زۆرن، دادگەش بڕیاری دا ماوەی زیندانیكردنەكەی بكاتە 140 ساڵ و ئیتر هەتا ماوە دەبێت لە كونجی زینداندا بێت.
ئەوەی ئەو پیاوە كردوویەتی، تاوانكارییەكی مێژووییە و وێنەی نەبووە.
لاری لە ماوەی كاركردنی وەكو پزیشكی تیپی جومناستیكی ئەمەریكا، دەستدرێژی كردووەتە سەر 260 كچ و ژن.
ئەو لە دادگە گوێی لە دەیان لە قوربانییەكانی دەستی حەزەكانی خۆی گرت، كە باسیان لە چۆنیەتیی دەستدرێژییەكان كرد و خۆیشی دانی بە بەشێكی ئەو تاوانانەدا ناوە.
دادوەری دادگەی ویلایەتی میشیگان، جانیس كۆنینگهام لە بارەی تاوانەكانی ئەو پزیشكەوه، گوتی، ئەو دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر ئەو كچانە و متمانەی زۆرێك لە كچانیشی بە وڵاتەكەی نەهێشتووە.
لاری نهسار لە بەیاننامهیهكی كورتدا داوای لێبوردنی كردووە بەرامبەر ئەو كارانەی كردوونی و رایگەیاند زۆر هەست بە پەشیمانی و تاوان دەكات.
جێی سەرنجە زیاتر لە 260 كچ و خانم سكاڵایان دژی ئەو پزیشكە پێشكەشی دادگەی میشیگان كردووە، كە هەندێك لەو تاوانانە لە ساڵانی نەوەدەكانەوە كراون.
لهگهڵ یهكێك له قوربانییهكان