پێشه‌نگی بۆندسلیگا له‌نێو خاكی خۆی ده‌ركرا
رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمه‌ن، توانی له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی بۆرووسیا دورتمۆند خۆی بگه‌ینێته قۆناخی 8ی جامی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌نێو یاریگه‌ی سیگنال ئیدۆنا پارك به لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه 4 ـ 2 بباته‌وه.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات، دوای په‌نا بردنه به‌ر دوو گێمی زیادكراو هه‌ریه‌ك له‌و دوو یانه‌یه 2 گۆڵی دیكه‌یان تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه بووه 3 ـ 3 گۆڵ، به‌ڵام له لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دا یانه‌ی میوان توانی به ئه‌نجامی 4 ـ 2 یارییه‌كه بباته‌وه، كه تێیدا جیری پاڤلینكای گۆڵپارێزی ڤێرده‌ربرێمه‌ن ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو دوو لێدانی بۆرووسیا دوتمۆندی گه‌ڕانده‌وه.