" سۆڵشایەر لە کۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی"

رووداو-هەولێر


سەرۆکی یانەی مۆڵدەی نەرویجی لە لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە گریبەستیان لەگەڵ سۆڵشایەر ماوە و لە کۆتایی وەرزدا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی.

ئۆیستن نێرلاند، سەرۆکی یانەی مۆڵدەی نەرویجی لە لێدوانێکییدا بۆ کەناڵی دووی نەرویج گوتی: پێش سەری ساڵی 2019 گرێبەستمان لەگەڵ سۆڵشایەر واژۆکردووە کە دەبێت وەک راهێنەر تاوەکو 2021 لە یانەکە بەردەوام بێت، بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی کاتی راهێنەری مانچێستەر یونایتدە و لە کۆتایی وەرزدا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی.

ئەمە لە کاتێکدا کە سۆڵشایەری بەڕێوبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا گوتبووی " گرێبەستەکەم لەگەڵ مۆڵدە رەنگە بە کۆتابێت، ئەمەش لەو کاتەدا روودەدات کە یانەی مانچێستەر بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە من بەشێوەیەکی یەکجارەکی ببمە راهێنەری ئەو تیپە".