دهۆک خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەفت ئامادە دەکات


یانەی دهۆک لە دوا مەشق و ئامادەسازییەکانیدایە بۆ دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی خولی نایابی عێراق کە لە ماوەی رابردوودا وەستابوو.

دەستەی هونەریی تیپەکە سەرپەرشتی مەشقەکانی ئەو یانەیە دەکەن کە خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی نەفت لە یاریگەی دهۆکدا ئامادە دەکات و دەیەوێ لەدوای پشووە ناچارییەکەی خولەکە بەهێزێکی نوێوە رکابەری دەستپێبکاتەوە.