Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فلۆرێنتینۆ پێرێز

فلۆرێنتینۆ پێرێز

وەرزش06-04-2026

شۆڕشێکی گەورەی گۆڕانکاری لە ریال مەدرید دەستپێدەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-04-2026

تاگەکان

فلۆرێنتینۆ پێرێز

بابەتی پەیوەندیدار

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات

مۆندیال براوەی باڵۆندۆری 2026 یەکلایی دەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

مۆندیال براوەی باڵۆندۆری 2026 یەکلایی دەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دوورکەوتنەوەی ریال مەدرید لە رکابەریکردنی یانەی بارسێلۆنا بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا و لەدەستدانی نازناوی جامی شای ئیسپانیای ئەم وەرزە، ئێستا یانەکە تەنیا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ماوە بۆ ئەوەی رکابەریی لەسەر بکات و بۆ وەرزی داهاتوو چاوەڕواندەکرێت گۆڕانکاریی گەورە بکرێت.
 
شۆڕشی گۆڕانکارییەکانی ریال مەدرید لە گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵ دەستپێدەکات، یانەکە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت و متمانە بە چەند یاریزانێکی دیکە دەداتەوە.
 
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە، کارگێڕیی ریال مەدرید بە سەرۆکایەتیی فلۆرێنتینۆ پێرێز، لە ئێستاوە دەستیکردووە بە داڕشتنی هێڵە گشتییەکانی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی هونەری بڕیار لە گۆڕانکارییەکان دەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە گەیشتە ئەو بڕوایەی کە ئەم وەرزەی یانەکە خراپ و لاواز بووە.
 
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە هەڵسەنگاندنەکانی دۆخی هونەریی یانەکەدا بەشدارە و پێیوایە نەبوونی پلانی جێگرەوە، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئێستای ریال مەدریدە و کاتێک یارییەکانی تیپەکە بە ئاراستەیەکی خراپدا دەڕوات، تیپەکە پلانی جێگرەوە لە رووی تاکتیکییەوە پێ نییە، هەروەها نەبوونی رکابەری لەنێو یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکەدا بووەتە هۆکاری پاشەکشە لە تیپەکەدا.
 
نیازی یانەکە ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات، بە هێنانی یاریزانی ئاستبەرز تیپێکی رکابەر دروستبکات و کورسیی یەدەگی تیپەکەشی بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی پلانەکانی باشتر جێبەجێ بکات و کاتێک ئەوە روودەدات کە ئەربێلوا پێیوایە کێشەیە بە ئاسانی چارەسەر بکرێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، ئەو یاریزانانەی چاوەڕواندەکرێت لە یانەکە بڕۆن و داهاتوویان روون نییە بریتین لە دانی کارڤاخاڵ، فێرلان مێندی، راول ئەسێنسیۆ، ئێدواردۆ کاماڤینگا، دانی سێبایۆس، فرانکۆ ماستانتونۆ، گۆنزالۆ گارسیا و رۆدریگۆن.
 
لەنێو ئەم لیستەدا کارڤاخاڵ تاکە یاریزانە گرێبەستەکەی بەفەرمی گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، فێرلان مێندی نایەوێت لە یانەکە بڕوات، پێکانەی رۆدریگۆش کاریگەریی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دەبێت، لەکاتێکدا لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی چوونی یاریزانەکەوە بڵاوبوونەوە.
 
ئەوەی تایبەتە بە فرانکۆ ماستانتونۆ و گۆنزالۆ گارسیا، پەیوەستە بە راهێنەری داهاتووی یانەکە و ئەگەر گۆرانکاری لە ستافی راهێنەراندا بکرێت دەکرێت راهێنەری نوێی یانەکە بڕیار لە داهاتووی ئەو دوو یاریزانە بدات، لەکاتێکدا پێشتر میدیای ئیسپانیا رایگەیاندبوو، ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە ماستانتونۆ بەخواستن بداتە یانەیەک.
 
جگە لەمانە دۆسێی ئەو یاریزانانەش کراوەیە کە گرێبەستەکانیان لە چەند ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەوانیش رۆدیگێر و دەیڤد ئالابان، کە ئەمەش مشتومڕی زۆری لەنێو کارگێڕیی یانەکەدا دروستکردووە، چونکە ئەگەر یانەکە دەستبەرداری ئەم یاریزانانە ببێت رەنگە ریال مەدرید پێویستی بەوە بێت 6 بۆ 7 یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
 
شۆڕشی گۆڕانکارییەکانی ریال مەدرید دەست بۆ بڕبڕەی پشتی تیپەکە نابات، بەتایبەت ڤینیسیۆس جونیۆر، جود بیلینگهام، فێدریکۆ ڤاڵڤێردی و تیبۆ کۆرتوا، ئەو یاریزانانەن کە لەلایەن کارگێڕیی یانەکەوە دەست لێنەدراون و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابێت.
 
ریال مەدرید لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورە و قۆناخێکی هەستیاردایە، هاوینێکی پڕ لە گۆڕانکاری چاوەڕێی یانەکە دەکات، بەتایبەتیش ئەگەر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئەنجامی باشی نەبێت.
 
جگە لەوەش رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت "داهاتووی ئەلڤارۆ ئەربێلوا، بۆ مانەوە لە ریال مەدرید بەندە بە ئەنجامەکانی یانەکە لە چامپیۆنزلیگدا."