درۆگبا چی به بایرن و رۆبن ده‌كات؟
رووداوی وه‌رزشی ـ Daily Mail
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی چه‌ند برگه‌یه‌كی كتێبه‌كه‌ی دیدێ درۆگبای یاریزانی ئیڤواری له‌باره‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگی 2012 بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه چێڵسی به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری ئیتاڵی رۆبێرتۆ دی ماتیۆ توانی نازناوه‌كه بباته‌وه.
درۆگبا، یادگارییه‌كی خۆی له یاری فیناڵ به‌رامبه‌ر بایرن میونشنی ئه‌ڵمانى ده‌گێڕێته‌وه "یاریزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاب به‌رپرسیاریه‌تیان له‌ئه‌ستۆ گرت، له‌نێوان هه‌ردوو گێمدا راهێنه‌ر به ئیڤانۆڤیچی گوت وه‌ك دڵی به‌رگری یاری بكه، به‌ڵام بۆسینگوا قسه‌كه‌ی پێبڕی و گوتی من وه‌ك دڵی به‌رگری یاریده‌كه‌م". درۆگبا ده‌ڵێت "ئه‌وكات له‌بیرمه گوتم له باڵی چه‌پ یاریده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ناچاربووین، ئێمه پێویستمان به هێرشبه‌ر نییه‌و من وه‌ك سه‌ره‌ڕم و باڵی چه‌پ یاری ده‌كه‌م".
بایرن له 10 خوله‌كی كۆتایی له رێگه‌ی تۆماس مۆله‌ره‌وه پێشكه‌وت، به‌ڵام درۆگباى پێش ته‌واوبوونی یارییه‌كه گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرد، یارییه‌كه گه‌یشته كاتی زیادكراو، كه رۆبن لێدانێكی سزای گۆڵ نهكردو یارییه‌كه به لێدانه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه له خاڵی سزا به بردنه‌وه‌ی چێڵسی كۆتایی هات.
فیلی ئیڤواری، له باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه، له كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تى "دوای ئه‌وه‌ی گۆڵیان تۆماركرد تۆپه‌كه‌م هه‌ڵگرت و له ناوه‌ڕاستی یاریگه دامناو له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌مگوت نا نا نا.. ماتا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و گوتی نا دیدێ.. ده‌بێت باوه‌ڕت هه‌بێت ده‌بێت، ئێمه دهیقهومێنین". درۆگبای ده‌شڵێت "به‌ر له‌وه‌ی ماتا ئه‌و كۆڕنهره لێبدات كه گۆڵی یهكسانبوونم تۆماركرد، گوێم له دێڤید لویز بوو به شڤاینشتایگه‌ری ده‌گوت ته‌نیا سه‌یركه ئێمه ئێستا گۆڵ ده‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا".
ئینجا ده‌ڵێت "كه لێدانی سزایان بۆ هه‌ژماركرا من و لامپارد چووینه لای ئاریێن رۆبن كه لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ دهكردو پێمانگوت تۆ پێشتر یاریزانی چێڵسی بووی ناتوانی ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ی.. به‌هه‌ر حاڵ ئێمه ده‌زانین تۆپه‌كه بۆ كوێ ده‌هاوێژی. به دڵنیاییه‌وه توانیمان سه‌ری لێبشێوێنین، چونكه لێدانه‌كه‌ی زۆر بێهێز بوو.. له ئاسایی بێهێزتر بوو و پیته‌ر چیك تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه".