كاف‌و باشترین یاریزانی كۆپا ئه‌مریكا ده‌ستنیشان ده‌كات
رووداو ـ هه‌ولێر
كاف‌و، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، باسی ئه‌و یاریزانه ده‌كات كه باشترین ئاستی له كۆپا ئه‌مریكادا پێشكه‌ش كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه كێ باشترین یاریزانی كۆپا ئه‌مریكا بووه به بۆچوونی ئه‌و؟ كاف‌و گوتی "له راستیدا هێشتا ناتوانی یاریزانێك به‌ته‌نیا ده‌ستنیشان بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین یاریزانی كۆپا ئه‌مریكا ناوبنێی، چونكه هێشتا دوو یاری ماوه و له‌وانه‌یه شتی نوێ رووبدات".
كاف‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "به‌ڵام ئارسه‌ر میلۆ له هه‌موو یاریزانانی دیكه زیاتر سه‌رنجی راكێشاوم، ئه‌و بۆ من سوپرایز بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بوێرانه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به باشی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ینشتیمانیی وڵاته‌كه‌ی كرد".