میسر لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەرکرا
رووداو - هەولێر
لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور شکستی بە هەڵبژاردەی میسر هێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
لە قۆناخی 16دا هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییانکرد و ئەفریقای باشووری یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام بردەوە.
تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 85دا لە رێگەی یاریزانی تیمبینکۆسی لۆرچ تۆمارکرا.