ڤیدیۆ؛ رێڤەرپلەیت گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان
رووداو دیجیتاڵ
یانەی رێڤەرپلەیت گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی لە خولی ئەرجەنتین و لە کۆڵۆنی میوانی بردەوە.
رێڤەرپلەیت لە گەڕی 23ـدا لەسەر یاریگەی مۆنیمۆنتال میوانداری کۆلۆنی کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا نیکۆلاس دی لا کروز لە خولەکی 37 بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
پێش ئەوەی لوکاس بێلتران لە خولەکی 61 گۆڵی دووەمی رێڤەرپلەیت تۆماربکات و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە یانەی رێڤەرپلەیت کە دوایین جار بەرامبەر پاراکاس سێنتڕاڵ بە ئەنجامی 1-2 دۆڕا، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 53 خاڵ و بەجیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ پلەی دووەم پێشەنگی گرتووە، کە سان لۆرێنزۆ بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.