چی روویدا وا ژیانی نەیمار گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هات!

رووداو دیجیتاڵ

نەیمار دا سیلڤا سانتۆس جونیۆر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی سانتۆس، لەگەڵ برونا بیانکاردیی هاوژینی، پێشوازییان لە لەدایکبوونی دووەم کچیان کرد و ئێستا ئەستێرە بەرازیلییەکە باوکی چوار منداڵە.


ئەستێرە تەمەن 33 ساڵەکەی بەرازیل، پێشتر کوڕێکی بە ناوی داڤی لوکا هەبوو کە لە ساڵی 2011 لە کارۆلینا دانتاسی خۆشەویستی پێشووی لەدایکبوو. هەروەها کچێکی بە ناوی ماڤی لە برونا بیانکاردی هاوژینی ئێستای هەیە و منداڵی سێیەمیشی لەگەڵ کچە مۆدێل ئەماندا کیمبەرلی بووە.

خێزانەکەی نێیمار ئەندامێکی نوێی بۆ زیاد بوو، کاتێک کچە بچووکەکەیان "مێل" لە بەرەبەیانی رۆژی 5ی ئەم مانگەدا چاوی بە دنیا هەڵهێنا. برونا بیانکاردی دایکی، یەکەم وێنەکانی خۆی و نێیماری لەگەڵ کچە ساواکەیان بڵاوکردەوە.

بیانکاردی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: "مێلی ئێمە گەیشت، بۆ ئەوەی ژیانمان تەواو و شیرینتر بکات! بەخێربێیت کچەکەم! خودا ژیانت پڕ بەرەکەت بکات و لە هەموو خراپەیەک بتپارێزێت! ئێمە بە پەرۆشەوەین بۆ ژیانی ئەم قۆناخە نوێیە لەگەڵ تۆ، خۆشمان دەوێیت!"

نزیکەوە ئەرکی باوکایەتی جێبەجێ دەکات، بەتایبەت کە گەڕاوەتەوە بەرازیل و پەیوەندیی بە یانەی سانتۆسەوە کردووەتەوە.

گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی بەرازیل، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سانتۆس تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژکردووەتەوە. بڕیارە لەو کاتەدا بڕیارێکی دیکە لەبارەی داهاتووی وەرزشییەوە بدات، بەتایبەت کە لەلایەن چەند یانەیەکی دیکەوە گرنگی پێدەدرێت و مۆندیالی 2026یش لەئارادایە.