ڤیدیۆ؛ سینێر هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە نازناوێکی گرنگ نزیکبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
یانیک سینێری ئیتاڵی، هەنگاوێکی ماوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا بکات، دوای ئەوەی گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا سینێر رووبەڕووی فێلیکس ئوجێ ئالیاسیمی کەنەدی بووەوە، هەر زوو لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە شەش یەک پێشکەوت.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، تێنسزانە کەنەدییەکە باشتر یارییکرد و بە شەش سێ ئەنجامەکەی راستکردەوە.
دوای ئەوە یانیک گەڕایەوە سەر ئاستە بەرزەکەی و بە هەمان ئەنجام کۆمەڵەیەکی دیکەی بردەوە و پێشکەوتەوە.
لە کۆمەڵەی چوارەمدا ئاستی هەردوو تێنسزان لە یەکدییەوە نزیکبوو، بەڵام ماسوولکەی بەهێز و توانایەکی جەستەیی زۆر هۆکار بوون، بۆ ئەوەی تێنسزانە ئیتاڵییەکە ئەو کۆمەڵەیەش بە شەش چوار بباتەوە و بە سێ کاژێر و 21 خولەک خۆی بگەیێنێتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
سینێر پاڵەوانی ساڵی رابردوویە، پێشەنگی ریزبەندی جیهانە و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر کارلۆس ئەلکاراز، رکابەری لەسەر بردنەوەی دووەم نازناوی لەسەریەکی پاڵەوانێتییەکە دەکات.