وێنە و ڤیدیۆ؛ مەغریب یاریگەیەکی بەجوانترین شێوە نۆژەنکردەوە
رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب نۆژەنکردنەوەی یاریگەیەکی وڵاتەکەی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا راگەیاند و یاریگەکە دەبێتە یەکێک لە جوانترین یاریگەکانی وڵاتەکە و کیشوەری ئەفریقا.
یاریگەی مولای عەبدوڵڵا لە ریبات، بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شێوە نۆژەنکرایەوە و هەڵبژاردەی مەغریب تێیدا بە 5-0 لە نەیجەری بردەوە و وەکو یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقا خۆی گەیاندە یارییەکانی مۆندیالی 2026.
یاریگەکە لە 1983 دروستکراوە، لە 2000 و 2014 دووجار نۆژەنکراتەوە، ساڵی 2023 یاریگەکە بۆ ئەوەی سەرلە نوێ نۆژەن بکرێتەوە داخرا، یاریگەکە بەتەواوی رووخێنرا و دەست بە نۆژەنکردنەوەی کرا، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە کارکردن لە یاریگەکەدا شەوی هەینی 6-9-2025 یاریگەکە کرایەوە و مەغریب لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لە نەیجەری بردەوە.
نۆژەنکردنەوەی یاریگەکە 75 ملیۆن دۆلاری تێچووە، پێشتر 50 هەزار هاندەری دەگرت، ئێستا کراوەتە 68 هەزار و 700 هاندەر.
لە یاریگەکەدا 110 شوێن بۆ کەسایەتی تایبەت و هۆڵی میوانداری هەن، 5400 شوێنی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستکراون، یاریگەکە شوێنێکی تایبەتی بۆ رۆژنامەڤانان و میدیاکاران ئامادەکردووە.
6 پارکی تایبەت بە راگرتنی ئۆتۆمبێل هەن بۆ ئەوەی هاندەران بە ئاسانترین شێوە بچنە نێو یاریگە.
دوای تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگەکە و کردنەوەی بۆ ئەنجامدانی یاریی تێیدا، یاریگەی مولای عەبدوڵڵا دەبێتە دووەم گەورەترین یاریگەی وڵاتەکە، دوای یاریگەی حەسەنی دووەم کە کارکردن تێیدا بەردەوامە و ساڵی 2028 کارەکانی دەکرێن و ئەو یاریگەیە بە 370 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت و 110 هەزار هاندەر دەگرێت.