ئەلۆنسۆ ناچێتە ماکلارین


رووداو - هەولێر


فێرناندۆ ئەلۆنسۆی شۆفێری تیمی فیراری رەتیکردەوە لە رێگەدابێت بۆچوونە تیپی ماکلارین.
ئەلۆنسۆ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە چوونی ئەو دەکەن بۆ تیمی ماکلارین و دووپاتیکردەوە هێشتا بڕیاری لە چارەنووسی خۆی لەگەڵ تیپەکەی ئێستایدا نەداوە.

ئەلۆنسۆ لە پێشتر دووجار نازناوی پێشبڕکێکانی ساڵی بەدەستهێناوە و ساڵی 2010 پەیوەندی بە تیمی فیرارییەوە کرد لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو تیمەدا کۆتایی دێت.

شۆفێرە ئیسپانییەکە نەیشاردەوە هەست بە دڵتەنگی دەکات بەهۆی بەدەستنەهێنانی ئەنجامی باشەوە لەگەڵ تیپەکەی ئێستای و وێڕای ئەوەش دووپاتیکردەوە، کە هێشتا بڕیارینەداوە لە داهاتوودا لە کوێ دەبێت.