مۆله‌ر تا رامۆس.. كهڵهگاكانی ژووری جلگۆڕین
ماوه‌یه‌كی زۆره هێنده‌ی ئێستا بایرن میونشن كێشه‌و ناكۆكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵانیكی به‌رچاویشه یانه‌كه هێنده‌ی ئێستا له‌ژێر فشاردا نه‌بووه‌و ئه‌نجامه‌كان به‌ری دڵی هانده‌رانی یانه‌كه ناگرن. ئه‌مه ته‌نیا به‌سه‌ر بایرن میونشندا نه‌هاتووه، ریال مه‌درید له‌و خراپتر نه‌بێت، له‌و باشتر نییه، به‌ڵام ریال زووتر ده‌ستی له راهێنه‌ره‌كه‌ی وهشاندو دووریخسته‌وه، كه‌چی هێشتا نیكۆ كۆڤاچی راهێنه‌ر له‌به‌رده‌م ره‌شه‌بای ره‌خنه‌كاندا خۆی گرتووه‌و له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
راسته كێشه‌كانی مه‌درید زیاتر تیشكیان له‌سه‌ره له‌چاو ئه‌وانه‌ی میونشندا، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه هیچ له‌و راستییانه ناشارێته‌وه كه كێشه‌كانی بایرن میونشن و كۆڤاچی راهێنه‌ریشی گه‌وره‌و به‌رچاون.
هه‌ردوو كێشه‌كه به‌رۆكی دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپایان گرتووه، هه‌ردوو یانه‌كه‌ش یه‌كه‌م ساڵیانه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كانیاندا. ئاماژه‌كانیش به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه كێشه‌ی هه‌ردوو یانه له یه‌ك ئاراسته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، كه هه‌ندێك یاریزانی ناو یانه‌كه‌ن.
كێشه‌كانی ریال مه‌درید دیار و زانراون، به‌ڵام نوێ تێیاندا یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسی یه‌كه‌م له كێشه‌كان سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌كه‌یه، كه خۆی له رووی ئاسته‌وه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژی و هه‌فته‌ی پێشووش له یاری یانه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر ڤایادۆلید دووجار له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌كه‌وه فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ لێدرا. جارێك كه ناوی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا خوێنرایه‌وه‌و جارێكیش كه لێدانی سزاكه‌ی جێبه‌جێكرد.
رامۆس رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك یاریزانی یانه‌كه ده‌كات كه به‌هاتنی كۆنتی (له‌به‌ر رێككاری و توندییه‌كه‌ی) رازی نین و ژووری جلگۆڕینیشیان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی جیاوازدا.
سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێ سه‌رۆكی ریال مه‌درید، كۆی كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی رامۆس و مارسیلۆ، كه كاپتنی یه‌كه‌م و دووه‌می تیپه‌كه‌ن و پێیوایه ئه‌وان بوونه‌ته هۆكاری دابه‌زینی ئاستی تیپه‌كه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بێسهرهوبهرهییهی له تیپه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ لۆپیتیگێ دروستبوو.
بێگومان رامۆس خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ژێربه‌ژێری ناو یانهكهیهو رۆژنامه‌كانیش وه‌ك سیمبولێكی مه‌دریدی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و له زۆر هه‌ڵوێستدا پشگیری ده‌كه‌ن.
له بایرن میونشن، هه‌مان سیناریۆ به كاراكته‌ری جیاوازه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه، ده‌توانم بڵێم هه‌ردوو كێشه‌كه دووڕووی یهكدراون. له میونشن له بری رامۆس، تۆماس مۆله‌ر بووه‌ته كه‌ڵه‌گای تیپه‌كه‌و كێشه ده‌نێته‌وه.
مۆله‌ر كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ كۆڤاچدا ناكۆكی پێشانداوه به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له رێگه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه (لیزا مۆله‌ر) سه‌رنجی هه‌موو میدیای ئه‌ڵمانی بۆ ناكۆكییه‌كان راكێشا كاتێك له‌دوای یاری نێوان بایرن و فرایبۆرگ گوتی راهێنه‌ر 70 خوله‌كی پێویست بوو تا هۆشی بێته‌وه سه‌رخۆی و بڕیارێكی دروست بدات. بێگومان ئه‌و بڕیاره دروسته به‌شداریپێكردنی تۆماس مۆله‌ری هاوسه‌ری بوو له یارییه‌كه‌دا.
توانجه‌كه‌ی لیزا كه له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه ده‌ریبڕی، ته‌قییه‌وه‌و كاری خۆی كرد. سه‌یره‌كه له كوێدایه؟ كارگێڕیی بایرن هێشتا له ئاست ناكۆكییه‌كاندا بێده‌نگه، دۆخی تیپه‌كه باش نییه، كۆڤاچ پێده‌چێ له‌گه‌ڵ یاریزانی دیكه‌ی نموونه‌ی جه‌یمس رۆدریگێزیشدا كێشه‌ی هه‌بێت، له هه‌مووی سه‌یرتر، له كاتێكدا لیزا خۆی داوای لێبوردنی نه‌كرد به ئاشكرا، مۆله‌ر گوتی: چی بكه‌م، ئه‌و سۆزاوییهو منی خۆشده‌وێت. بایرنیش له بڵاوكراوه‌یه‌كدا گوتی لیزا داوای لێبوردنی له كۆڤاچ كردووه. به‌ڵام كه‌ی و چۆن؟ ئه‌ی بۆ لیزا هیچی نه‌گوتووه؟.
مۆله‌ر نازههڵگیراوی ناو بایرنه، ئه‌و دیارترین ئه‌ڵمانیی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یه‌و رۆژنامه‌كانیش هاوشێوه‌ی رامۆس، پشتگیری ده‌كه‌ن.
ژووری جلگۆڕینی هه‌ردوو یانه دابه‌شبوون و ههرووكیاندا كێشه‌ی به‌رچاو هه‌ن. هه‌ردوو كێشه پێشبینی ته‌قینه‌وه‌ی زیاتریان بۆ ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا، به‌ڵام دیار نییه له هه‌ریه‌ك له‌و دوو ژووره‌دا ره‌شه‌بای گۆڕانكاری به‌ڕووی رامۆس و ده‌سته‌كه‌ی یان مۆله‌ر و دهستهكهیدا هه‌ڵده‌كه‌ن؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه قوربانییه‌كان كه‌سانی دیكه ده‌بن!.