بالۆتێلی لەگەڵ یانەیەکی پلە چوار مەشق دەکات

رووداو دیجیتال

، گەیشتووەتە بارودۆخێک کە کەس حەسوودی پێنابات، هیچ یانەیەک نییە بیحەوێنێتەوە، لەبەرئەوە بەناچاری لەگەڵ یانەیەکی خولی پلە چواری ئیتالیا مەشق دەکات.

ماریۆ بالۆتێلی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەکانی میلان، ئینتەرمیلانی ئیتالی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، لەبەر دەستبەردارنەبوون لە کارە سەرشێتییەکانی و بەهۆی ناپابەندییە و هیچ یانەیەکی دەستناکەوێت یاری بۆ بکات.

ماریۆ بالۆتێلی، کە یانەی برێشیا گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە، ماوەیەکە هەوڵدەدات یانەیەک بدۆزێتەوە یاری بۆ بکات، بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێئەنجام بوونە، چونکە کەس نایەوێت بیباتە ریزەکانی، لەوەش خراپتر ئەوەیە کە هیچ شوێنێکیشی دەستناکەوێت مەشقەکانی لێبکات.

بالۆتێلی تەنیا یانەیەکی خولی پلە چواری ئیتالیای دەستکەوتووە، کە رێگەی پێداوە لەگەڵ یاریزانەکانیدا مەشق بکات، بۆ ئەوەی توانای جەستەیی خۆی لەدەستنەدات، تاوەکو یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

میدیای ئیتالی، دەڵێت "بالۆتێلی شانسی هەبوو کە بەرپرسانی یانەی فرانكياكۆرتای ئیتالی هاوڕێی نزیکینە، بۆیە رێگەیان پێداوە لەگەڵ یاریزانەکانیان مەشق بکات، کە ئەو یانەیە لە خولی پلە چواری ئیتالیا یاری دەکات.

ماریۆ بالۆتێلی سەردەمێک یەکێک بوو لەو ئەستێرانەی زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپا مەبەستیان بوو گرێبەستی لەگەڵ بکەن، کەچی ئەو بە هەڵسوکەوتە ناپیشەگەرەکانی چارەنووسی خۆی بەم رۆژە گەیاندووە، کە کەس بەخۆڕاییش نایەوێت.