بڕیارێکی گرنگ لە بارسێلۆناوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا، بڕیارێکی گرنگ دەدات بەر لەوەی یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا ئەنجامبدات و دەیەوێت رێگری لە شەڕ و ئاژاوەی هاندەران بگرێت.
 
بارسێلۆنا رێوشوێنی ئاسایشپارێزی تووند لە یاریگەکەی دەگرێتەبەر، دوای ئەوەی چەند رووداوێکی مەترسیدار لە یاریگەی یانەکە لەگەڵ هاندەرانی تیپی میوان روویاندا، بۆیە یانەکە بڕیارییداوە رێککاری تووند بگرێتەبەر بۆ ئەوەی لە یاریگەی ئەواندا شەڕ و ئاژاوە دروست نەبێت.
 
ئەو رێککارانەی بڕیارەی یانەی بارسێلۆنا لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا بگرێتەبەر و تاوەکو کۆتایی وەرز بەردەوامبن بەمشێوەیەن.
 
*پشکنین و بەهێزکردنی خاڵەکانی جێگیرکردنی پەڕژینی پارێزەر، بۆ ئەوەی هاندەران نەتوانن بە ئاسانی دەستیان بەیەک بگات و گرژی دروستببێت.
* گۆڕینی شوشەی پلاستیکی بۆ شووشەی 18 ملم بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەیبڕێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر لە یاریی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت هاندەران هێرشیانکردە سەر یەکدی.
* لادانی کورسییەکانی ریزی یەکەمی پشت پەڕژینەکە، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەران ناڕەزایەتییەکی زۆریان پێشاندا و گلەیی ئەوەیان دەکرد بەهۆی پەڕژینەکەوە ناتوانن یارییەکان ببینن.
* ئامادەکردنی راپۆرتێکی تاقیگەیی باوەڕپێکراوە لەبارەی بەرگریی پەڕژینەکان و شکانیان.
* دانانی تۆڕی پارێزەر کە بەرزییەکەی دەگاتە 14 مەتر.
 
هەموو ئەم رێکارانە لە یاریی بەرامبەر مایۆرکا جێبەجێ دەکرێن، تەنیا ئەوەی تۆڕەکان بەر لە یاریی بەرامبەر لیڤانتێ ئامادەدەبێت.
 
پێشتر بارسێلۆنا لەلایەن یۆفاوە بە 17 هەزار یۆرۆ سزادراوە بەهۆی ئەوەی رێگەی داوە لە یارییەکەیاندا بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت یاریی ئاگرین ببرێتە ژوورەوە، لەکاتێکدا یانەکە بەرپرسە لە پاراستنی سەلامەتی هەمووان و تەنانەت ئەگەر هاندەری تیپی بەرامبەریش گرژی دروستبکات خاوەن یاریگە سزادەدرێت.