بارسێلۆنا میوانێکی هەیە 18 ساڵە لە یاریگەی خۆیدا پێی نەدۆڕاوە
رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی درێژەدان بە سەرکەوتنەکانی و مانەوە لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا، یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مایۆرکا یاریی دەکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولی ئیسپانیا، کاژێر 18:15 یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی ریال مایۆرکا دەکات و یانەکە پێویستییەکی زۆری بە سێ خاڵی هەریەکە هەیە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەند بپارێزێت و بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ چوار خاڵ بەرزبکاتەوە.
بارسێلۆنا لە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە 20 یاریی رابردوودا 18 یاریی بردووەتەوە و لە دوایین 5 یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دەیەوێت ئەمڕۆش بەبردنەوەی سێ خاڵی دیکە شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر بکات.
مایۆرکا لە دوایین 3 یارییدا دوو بردنەوەی هەبووە، لە گەڕی رابردوودا بە ئەنجامێکی گەورە لە سێڤییای بردەوە و چاوی لەوەیە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامێکی باشەوە بێتە دەرەوە، بەڵام ئەرکیان زەحمەتە.
لە 19 یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانەدا، بارسێلۆنا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دوایینجار مایۆرکا لە بارسێلۆنای بردبێتەوە، لە ساڵی 2009 بوو، کاتێک بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دوایینجار کە مایۆرکا لە یاریگەی بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت 18 ساڵ لەمەوبەر بووە لە ساڵی 2018، ئەو کاتە مایۆرکا 3-2 یارییەکەی بردەوە.