ڤیدیۆ؛ رووداوێکی سەیر لە خولی ژاپۆن لە خولەکی 94ـدا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە خولی تۆپی پێی ژاپۆندا رووداوێکی سەیر و چاوەڕواننەکراو روویدا، لە یاریی نێوان هەردوو یانەی کاواساکی و گامبا ئۆساکا، یاریزانێک بەدزییەوە تۆپێک لە گۆڵپارێز دەدزێت و گۆڵی یەکسانبوونی پێ تۆماردەکات.
 
خولەکی 94 بوو گامبا ئۆساکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەپێشەوە بوو، گۆڵپارێزی یانەی گامبا ئۆساکا، کی ئیشیکاوا، دەیەوێت تۆپەکەی لەلای گۆڵەکەی بنێرێتە ناوەڕاستی یاریگە، بەڵام یو کوبایاشی، یاریزانی کاواساکی تۆپەکەی لێ وەردەگرێت و لیۆناردۆ دامیاو گۆڵەکەی پێ تۆماردەکات و یارییەکە یەکساندەکاتەوە.
 
دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە لیۆناردۆ دامیاو، یاریزانی بەرازیلی یانەی کاواساکی دەچێتەوە لای گۆڵپارێزی یانەی گامبا ئۆساکا بۆ دڵدانەوەی.
 
گۆڵپارێزەکە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە دەکەوێتە بارودۆخێکی خراپەوە و هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات، کە بووە هۆی ئەوەی یانەکەی سێ خاڵی یارییەکە نەباتەوە.