ڤیدیۆ؛ دهۆک بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد و لە شورتەی بردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی دهۆک
یانەی دهۆک
نیشانەکردن یانەی دهۆک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار یاریی بەبێ بردنەوە، یانەی دهۆک گەڕایەوە سەر رێگەی راست و بردنەوەیەکی زۆر گرنگی بەرامبەر یانەی شورتە تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی شورتەی تۆمارکرد و بە دوو گۆڵی زۆر جوان سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا و گەڕایەوە سەر رێگەی راست.
 
دوای 10 خولەک یارییکردن، پیتەر گۆرگیس، گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئەلهویێن چیا پێشکەوتن، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندیی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، شورتە دەیویست ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە و دهۆکیش چاوی لە زیادکردنی ئەنجامەکە بوو، لە خولەکی 70 لیۆنێل ئاتیبا، ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان راستکردەوە و شورتەی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە.
 
دوای ئەوە هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکدی بەردەوامبوون، لە خولەکی 86 یوسف ئیمام، بەلێدانێکی زۆر بەهێز، یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی ئەم وەرزەی خولەکەی تۆمارکرد و یانەی دهۆکی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
ئەلهویێن چیا، یارییەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و گەڕایەوە سەر رێگەی راست.
 
دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک و چوار یاریی بەبێ بردنەوە، دهۆک سێ خاڵی بەدەستهێنا و ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیە، شورتە ئەمە چوارەم یارییە لەم وەرزەدا دەدۆڕێنێت و هێشتا لە پلەی دووەمی ریزبەندە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە