ڤیدیۆ؛ سەرکەوتنەکانی خانمانی یەکەمی جیهان بەردەوامن
رووداو دیجیتاڵ
ئارینا سابالێنکای بێلارووسی و پێشەنگی ریزبەندی باشترین تێنسزانەکانی جیهان لەسەر ئاستی خانمان خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی ویمبڵدن.
سابالێنکا بەرامبەر ئێلیس مێرتێنسی بەلجیکی و 24ـەمی ریزبەند یارییکرد، بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و شوێنی خۆی لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا کردەوە.
سابالێنکا هەر زوو کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش چوار تەواو کرد و پێشکەوت.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، خانمە بەلجیکییەکە هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکە، بەڵام ئەزموونی ئارینا کاریگەریی لەسەر یارییەکە هەبوو و ئەو کۆمەڵەیەش بە حەوت شەش لە بەرژەوەندی خانمە بێلارووسییەکە کۆتاییهات و سابالێنکا گەیشتە قۆناخی هەشت.
لە قۆناخی داهاتوودا یەکەمی ریزبەندی جیهان بەرامبەر لاورا سیگێموندی ئەڵمانی یاری دەکات.