بارسێلۆنا بووه پاڵه‌وانى جامی خوان گامبەر
رووداو -سلێمانى
یانه‌ى بارسێلۆنا بووه پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى جامى خوان گامبهرى دۆستانه پاش بردنه‌وه‌ى له شاپیکۆێنسی به‌رازیلى.
بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و میواندارى یانەی شاپیکۆێنسی به‌رازیلى كردوو یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و 5-0 له به‌رژه‌وه‌ندى بارسا كۆتایهات .
گۆڵه‌كانى بارسا له رێگه‌ى لویس سوارێز (2 گۆڵ) و دینس سوارێز و مێسى و دیلۆفوه تۆماركران .
رۆژی 26-12-2016 کاتێک یانەی شاپیکۆێنسی بەرەو کۆڵۆمبیا بەرێگەوە بوو بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی لیپەرتادۆرێس بەرامبەر یانەی ئاتلێتیکۆ ناسیۆنالی کۆڵۆمبی، فرۆكەی یانەکە لەسەر ئاسمانی مێدلین کەوتە خوارەوە و 71 کەس بوونە قوربانی، ئەم رووداوەش بە یەکێک لە رووداوە سامناکانەی وەرزش بەتایبەتی و جیهان بەگشتی هەژماردەکرێت.