ڕۆناڵدۆ ناسناوێكى مێژووى تیِپه‌ڕاند
رووداو -هه‌رێز جه‌مال
به‌و هاتریكه‌ى شه‌وى ڕابردوو له سه‌ر تۆڕى ئیرله‌نده‌ى باكوور بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆمار كرد ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌بێته دووه‌م گۆڵكارى پورتوگال .
شه‌وى رابردوو له میانى پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالى 2014 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانى رابه‌رێتى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بكات و 4-2 له ئیرله‌ندا ببه‌نه‌وه.
دۆن بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى توانى هاتریك ( سێ گۆڵ) تۆماربكات و ژماره‌ى گۆڵه‌كانى بۆ 43 گۆڵ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ى به‌رزبكاته‌وه‌و به‌وه‌ش ژماره‌ى گۆڵه‌كه‌ى ئه‌فسانه‌ى پوروتوگالى پێشوو (ئۆزبیۆ) كه 40 گۆڵى كردبوو تێپه‌ڕێنێت و ته‌نها پاوڵیتا له‌به‌رده‌م ماوه كه ئه‌مه‌یان خاوه‌نى 47 گۆڵه .
دۆن دواى یارییه‌كه سه‌باره‌ت به شكاندنى ژماره‌كه‌ى ئۆزبیۆ گوتوێتى "شانازییه‌كى گه‌وره بوو بۆمن ئه‌و ژماره تیپه‌ڕێنم چونكه هه‌میشه به كه‌سێكى گه‌وره‌ى ده‌زانم و ئه‌و ئه‌نجامه‌ش بۆ من و هه‌ڵبژارده‌كه‌م له یارییه‌كه‌دا بووه شتێكى گه‌وره بۆمان .