دوای یاریی سێڤییا کێشە لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا دروست بووە
رووداو دیجیتاڵ
دوای دۆڕانە گەورەکەیان بە یانەی سێڤییا، قەیرانێک لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا سەریهەڵداوە و هانزی فلیکی راهێنەری یانەکە یەکەم قوربانییەکانی لە ژووری جلگۆڕین دیاری کردووە!.
شکستە قورسەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر بە سێڤییا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، تەنیا 'شکستێکی وەرزشی' نەبوو لە لالیگادا، بەڵکو بووە زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بەهێز لەناو یانەکەدا.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا، هانزی فلیکی راهێنەری تیپەکە، دەستی کردووە بە گرتنەبەری بڕیاری یەکلاکەرەوە دوور لە چاوی کامێراکان، دیارترینیان دیاریکردنی لیستی ئەو یاریزانانەیە کە لە پڕۆژەی هونەری نوێیدا پشتیان پێنابەسترێت.
ئەوەی جێی سەرنجە، یەکەم هەنگاو ناوی یاریزانە لاوەکییەکانی نەگرتەوە، بەڵکو ئەو یاریزانانەی گرتەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە یارییە گرنگەکاندا بەشداربوون، ئەمەش کۆمەڵێک پرسیاری زۆری لەبارەی داهاتوویانەوە ورووژاند.
سەرەڕای ئامادەنەبوونی ناوە گرنگەکان لە یارییەکەدا، وەک تێرشتیگن، گاڤی، رافینیا و لامين يامال، بەڵام ئاستی گشتیی تیپەکە کۆمەڵێک راستیی هونەری شۆکهێنەری بۆ فلیک ئاشکراکرد.
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، دوای ئەو یارییە فلیک زۆر بەتووڕەیی گەڕاوەتەوە ژووری جلگۆڕین و بەتووندی سەرزەنشتی هەمووانی کردووە و دواتر لەگەڵ یاریدەدەرەکانی ابسی لەوە کردووە کە هەندێک یاریزان متمانەی خۆیان لەدەستداوە و چیدی بۆ پلانەکانی ئەو ناگونجێن.
چەند ناوێکی دیاریکراو لە پلانەکانی راهێنەر دەرچوون... دیارترینیان:
▪️ رۆناڵد ئاراوخۆ
کاپتنی پێشووی بەرگری، کە بە یەکێک لە هێماکانی تیپەکە لە سەردەمی چاڤیدا سەیر دەکرا، پێدەچێت متمانەی راهێنەری ئەڵمانی بەتەواوی لەدەستدابێت. فلیک پێیوایە ئەو بەرگریکارە زاۆر خاوە لە بڕیارداندا، و کاریگەریی کەمترە لە جێبەجێکردنی گوشارە بەرزەکاندا، و پێیوایە بوونی لە پێکهاتەدا تەنیا پێویستییەکی کاتییە بەهۆی پێکانەکانەوە. گۆڕینی لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی سێڤیییادا بەبێ هۆ نەبوو، بەڵکو پەیامێکی روون بوو "شوێنەکەت چیدیگەرەنتی نەکراوە".
▪️ جیرارد مارتن
سەرەڕای هەوڵەکانی، بەڵام فلیک متمانەی نییە بە توانای بۆ زیادکردنی پێویست لە پۆستی بەرگریکاری چەپدا. بەهۆی نەبوونی ئەلێخاندرۆ باڵدێیەوە ناچاربوو یاری پێبکات، بەڵام راهێنەر پێیوایە لەڕووی هونەری و تاکتیکییەوە تواناکانی سنووردارن، و پێیوایە ئاستی ناگاتە ئاستی پێویستییەکانی رکابەری بۆ بردنەوەی نازناوەکان. بە گەڕانەوەی باڵدێ، مارتن دەگەڕێتەوە بۆسەر کورسی یەدەگ بەبێ هیچ گومانێک.
پەیامێکی هونەری یەکلاکەرەوە لە فلیکەوە
راهێنەری ئەڵمانی، کە هەمیشە بەتووندییەکەی ناسراوە، دەستی کردووە بە سەپاندنی کەسایەتیی خۆی لەناو یانەکەدا.
گۆڕانکارییەکان چیدی بەندنین بە ناو یان مێژووەوە، بەڵکو تەنیا بۆ ئەوانەیە کە شایستەی مانەوەن 'تەنیا ئەنجامەکان بەس نین'، ئەمە دروشمی قۆناخە نوێیەکەیە، و ئامانجەکە روونە: بنیاتنانی تیپێکی هاوسەنگ، شەڕانگێز، و توانای گەڕاندنەوەی شکۆمەندییەکانی بارسێلۆنا.