کارگێڕیی و هاندەرانی دهۆک رەخنە لە پارێزگاری شارەکەیان دەگرن


باروودۆخی دارایی یانەی دهۆک رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپبوون دەچێت و کارگێری ئەو یانەیە رەخنە لە پارێزگاری دهۆک دەگرن و دەڵێن بەڵێنەکانی نەبردووەتە سەر.

جگە لەوەش کێشەکانی ئەو یانەیە بەوە قوڵتر دەبێتەوە، کە چەند یاریزانێك ریزەکانی ئەو یانەیەکان جێهێشت و هەندێکی دیکەش داوای نامەی دەستبەرداربوونیان دەکرد، باسم قاسمی راهێنەری تیپەکەش وازی لە پۆستەکەی هێنا، لە کۆبوونەوەی دوینێی کارگێری یانەکەشدا، حازم ساڵح لە شوێنی قاسم وەک راهێنەری نوێی تیمی تۆپی پێی یانەی دهۆک دەستنیشانکرا.