فیفا و فرانس فوتبۆل موژده‌یان به دۆن داوه
ئا: رووداوی وه‌رزشی
ماڵپه‌ڕێكی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات، به‌رپرسانی به‌خشینی هه‌ردوو خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر و باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانیان له‌وه دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مساڵ براوه‌ی هه‌ردوو خه‌ڵاتی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2016 ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی Diario golی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی فیفاوه له‌وه دڵنیاكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مساڵ ئه‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی The Bestی تایبه‌ت به باشترین یاریزانى 2016 ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فه‌ره‌نسیش، كه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌به‌خشێته باشترین یاریزانی ساڵ، به‌هه‌مان شێوه موژده‌ی ئه‌وه‌یان به دۆن كریستیانۆیان داوه كه خه‌ڵاته‌كه‌یان بووه‌ته به‌شی ئه‌و.
دوای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شیه‌تی فیفا و فرانس فوتبۆل له به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه پێشتر پێكه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌دا، ئه‌مساڵ هه‌ریه‌كێكیان به‌جیا خه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌دات، كه به قسه‌ی ماڵپه‌ڕی ناوبراو "دوای داخستنی ده‌نگدانی The Best له رۆژی 22/11/2016 (راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له فیفا ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن) و داخستنی ده‌نگدانی باڵۆن دۆر له رۆژى 25/11/2016 (ته‌نیا رۆژنامه‌نووسان ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن)، به‌رپرسانی هه‌ردوولا موژده‌یان به رۆناڵدۆ داوه كه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه".
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له هه‌ردوو خه‌ڵاته‌كه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه، كه له هه‌ردووكیاندا زۆرترین ده‌نگی له‌دوای رۆناڵدۆ كۆكردووه‌ته‌وه.