کارڤاخال سڕکرا
رووداو – هەولێر
بە فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ناسراو بە فیفا، دانی کارڤاخالی یاریزانی یانەی ریال مەدرید سڕکرد.
دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ئاپۆێل بە ئەنقەست وایکرد کارتێکی زەر وەربگرێت بۆ ئەوەی لە یاری بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند یارینەکات، تاوەکو لە یاری قۆناخی 16دا بگەڕێتەوە و کارتە زەردەکەشی بۆ لاببرێت.
ئەمڕۆ یوێفا سزاکەی کارڤاخالی دوو هێندە کردەوە و سەرەڕای کارتە زەردەکەی، بۆ یارییەکی دیکەش سڕکرا، واتا دانی بە فەرمی لە یاری چوونی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریناکات.
پێشتریش هەریەکە لە سێرخیۆ رامۆس و چابی ئالۆنسۆ و چەندین یاریزانی دیکە هەمان کاری لەم شێوەیان ئەنجامداوە.