بالۆن دۆر ئیمباپێ ده‌باته یانه‌یه‌كی دیكه
رووداو – هه‌ولێر
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كیلیان ئیمباپێی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر، پلان داده‌نێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
ماڵپه‌ڕی لی 10 سپۆرت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیمباپێ خه‌ون به یاریكردن له ریال مه‌درید ده‌بینێت، پێشتریش ئه‌و ئاره‌زووه‌ی ده‌ربڕیوه، جگه له‌وه‌ی كه‌سوكار و ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و یاریزانه‌ن، ئامۆژگارییان كردووه، كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ببێته باشترین یاریزانی جیهان و بالۆن دۆر به‌ده‌ستبهێنێت، پێویسته رووبكاته ریال مه‌درید.
دلفین فێرتیدین، پارێزه‌ری ئیمباپێ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌ده‌ست ئه‌و بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاسانكاری ده‌كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیمباپێ بۆ ریال، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌ده‌ستهێنانی بالۆن دۆر.
گرێبه‌ستی یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان، تاوه‌كو 2022 واژۆكراوه، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه ده‌ست به گفتوگۆ بكات.
له هه‌مان كاتدا لیوناردۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی پاریس سانجێرمان، هه‌وڵده‌دات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیمباپێ رازی بكات، گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی پێبده‌ن، كه له دوای مێسی ببێته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه له نێو یاریزانانی تۆپی پێدا.