ریال مەدرید و ئێمباپێ چاویان لە بردنەوەیەکی دیکەیە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید دەیەوێت درێژە بە رکابەریکردنی یانەی بارسێلۆنادا بدات، کاتێک لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ یاری دەکات.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 15ـی خولی ئیسپانیا، ئەمشەو کاژێر 23:00 یانەی ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی سێلتا ڤیگۆ دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی درێژە بە رکابەریکردنی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بدات.
بەر لە یارییەکە ئیدوارد کاماڤینگا گەڕایەوە نێو مەشقە بە کۆمەڵەکانی ریال مەدرید، بەڵام دیارنییە یاریزانەکە بەشداری لە یارییەکەدا دەکات یان نا.
لە 19 یاریی رابردووی نێوانیاندا ریال مەدرید هیچ یارییەکی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ نەدۆڕاندووە، دوایین دۆڕانی بەرامبەر ئەو یانەیە لە وەرزی 2016-2017 بوو کاتێک سێلتا لە قۆناخی هەشتی کۆپا دێل رێی لە لۆس بلانکۆسی بردەوە.
کیلیان ئێمباپێ بە 16 گۆڵ گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیایە و دەیەوێت بە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ ئەوەی سێ خاڵی دیکە ببەنەوە و درێژە رکابەریکردنی بارسا بدەن.