یانه‌ی نه‌ورۆز نوێ دەكرێته‌وه و وەلی کەریم ناڕازییە
رووداو دیجیتاڵ
یانه‌ی نه‌ورۆز بڕیاریداوه گۆڕانكاری گه‌وره له تیپی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بكات، تیپه‌كه حه‌وت یاریزانی نوێ ده‌هێنێته ریزه‌كانی. وەلی کەریمی راهێنەری یانەکەش بە رووداو سپۆرتسی گوت "نیوه‌ی یاریزانانی پێکهاتەی تیپه‌كه‌م به‌دڵ نییه".
وه‌رزی ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی كوردان ئاستێكی باشی پێشكێش نه‌كردووه، دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت گه‌ڕ به شه‌ش دۆڕان و بردنه‌وه‌یه‌ك له پله‌ی هه‌ژده‌می ریزبه‌ندییه به‌كۆكردنه‌وه‌ی سێ خال.
یاسین ئاراس، راهێنه‌ری كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان ئه‌زموونێكی خراپی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز هه‌بوو، بۆیه ته‌مه‌نی كاركردنی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه كورت بوو، به‌رپرسانی یانه‌كه وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ریان كرده شوێنگره‌وه‌ی.
وه‌لی كه‌ریم، راهێنه‌ری یانه‌ی نەورۆز كه پێشتر خۆی سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن بۆ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كردووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیان بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "نیوه‌ی یاریزانانی پێکهاتەی تیپه‌كه‌م به‌دڵ نییه و پێویسته گۆڕانكاری گه‌وره بكه‌م و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه بۆ قۆناخی دووه‌م تیپه‌كه‌م جیاواز ده‌بێت".
یه‌كه‌م گۆرانكاری یانه‌ی نه‌ورۆز گرێبه‌ستكردن بوو له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن عاشووری یاریزانی به‌ئه‌زموونی عێراقی بوو، و گفتوگۆی یانه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی ناوخۆی عێراق و پیشه‌گه‌ر به‌رده‌وامه.
هێرش هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز، له‌باره‌ی گۆرانكارییه‌كانیان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بۆ رووداو سپۆرتسی روونكرده‌وه "ئێمه هه‌موو كات ئازادییه‌ك به راهێنه‌ر ده‌ده‌ین و پێشتر كاپتن یاسین ئاراس كه راهێنه‌رمان بوو خۆی یاریزانه‌كانی به‌دڵی خۆی هێناوه، پلانمان وایه كه گۆڕانكاری گه‌وره بكه‌ین و حه‌وت یاریزان ده‌هێنین به‌شێكیان ناوخۆین و به‌شێكیش پیشه‌گه‌ر كه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به هۆی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی عه‌ره‌ب وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و كێشه‌ی بۆ یانه‌كان دروستكردووه.
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌باره‌ی وه‌ستانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌لێت"بۆ ئێمه دوو لایه‌نه‌یه، یه‌كه‌میان سوودی هه‌بوو تا راهێنه‌ری نوێ بیروكه و رێكخستنی خۆی زیاتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان باشتر بكات، دووه‌میان زیانی هه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یاریی دۆستانه و ده‌بێت زیاتر له دوو مانگ مووچه‌ش بده‌ین به یاریزانان، چونكه ماوه‌ی خول درێژ ده‌بێته‌وه".
یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانییه و تیپێكی جه‌ماوه‌رییه، هاوشانی یانه‌كانی یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر و دهۆك نوێنه‌ری كوردستانه له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.