رووداو دیجیتاڵ
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی دۆخی یانەی هەولێرەوە قسەدەکات و دەڵێت "پاڵپشتیی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ناوی هەولێرە، نەک کەسەکان."
پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، یانەی هەولێر یانەیەکی زۆر گرنگە و پاڵپشتیی حکومەت بۆ یانەکە بەردەوام دەبێت، ئەو پاڵپشتییە سەرۆکی حکومەت لە یانەی هەولێر، لە یانەی هەولێرە نەک کەسەکان، لەکاتێکدا ناسنامەی شارەکەیە و زۆرجاریش ناسنامەی کوردستان بووە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری هەولێر دەڵێت "دوێنێ کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ کارگێڕیی یانەی هەولێر ئەنجامدا، جگە لەو دۆخە داراییەی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، لە خولی عێراق ناحەقی بەرامبەر یانەکانی کوردستان دەکرێت، بەڵام جگە لەوەی کە کێشەی داراییان هەبێت، کارگێڕیی یانەی هەولێر لەنێو خۆشیاندا کێشەیان هەیە و هەلێکمان پێداون بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەربکەن و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی یانەکە دەکەین و بە چارەسەرنەکردنی بابەتەکە یانەی هەولێر ناکرێتە قوربانی هیچ کەسێک و گرووپێک.
ئەم قسانەی پارێزگاری هەولێر لەبارەی یانەکەوە دوای ئەوە دێت، رۆژی یەکشەممە پەیجی یانەی هەولێر بڵاویکردبووە کە سوپاسی پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەت دەکەن لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتییەی لە یانەکە دەکات، بەڵام پارێزگاری هەولێر دەڵێت "پاڵپشتییەکە بۆ یانەکەیە نەک کەسەکان.
هەولێر لە ماوەی رابردوودا لە دۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕی و ئێستا لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا یانەکە لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، راهێنەری یانەکە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و بەبێ راهێنەر ماوەتەوە، جگە لەوەش سەڵاحەدین سیامەند، جێگری سەرۆکی یانەکە دەستیلەکارکێشاوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ