لوکاس هێرناندێز ئاتلێتیکۆ مەدرید بەجێناهێڵێت

رووداو - هەولێر

ئێریکی سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید مانەوەی لوکاس هێرناندێزی لە یانەکەی راگەیاند.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، سیریزۆ گوتی، هەر یاریزانێک ئەو شوێنەی دەوێت کە یانەکەش ئەویان دەوێت، لوکاس دەیەوێت لەگەڵمان بەردەوامبێت.

لە دریژەی قسەکانیدا سەرۆکی ئاتلێتیکۆ مەدرید گوتی، راستە دەنگۆی زۆر هەبوون سەبارەت بە رۆیشتنی لوکاس، هەروەها دەستەوارەی زۆریشمان بۆ دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارە بەدەستگەیشت، بەڵام هەم ئێمە و هەم یاریزانەکەش دەمانەوێت بەیەکەوە بین و ئەو یاریزانە لە یانەکەماندا دەمێنێتەوە.