كاكا باسی میلان و زڵ‌اتان ده‌كات
رووداو ـ هه‌ولێر
ریكاردۆ كاكا، یاریزانی به‌رازیلی و ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی میلان رۆژێك به‌ر له یاری دێربی تووڕه‌یی له‌نێوان میلان و ئینته‌رمیلان، باسی ره‌وشی یانه‌ی میلان ده‌كات و ده‌ڵێت "زۆر جوانه كاتێك زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به درێسی میلانه‌وه ده‌بینی".
كاكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی، گوتی "زۆر جوانه كه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به درێسی میلانه‌وه ده‌بینی، ئه‌و هێشتا ئاره‌زووی یاریكردنی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به خۆیشی، كاكا گوتی "من به‌هۆی وازهێنانه‌وه هه‌ستم به هیچ پهشیمانبوونێك نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها كاكا، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له یه‌كه‌م یاری دێربیدا دوای چوونه ریزه‌كانی میلان، گۆڵی تۆماركرد، گوتی "گۆڵكردن له یه‌كه‌م دێربیدا متمانه‌یه‌كی زۆرت پێده‌به‌خشێت، تۆپێك بوو له گاتۆزۆیهوه بۆم هات و به‌سه‌ر خستمه نێو تۆڕه‌وه".
كاكا هه‌روه‌ها گوتی "خۆشترین یارییه‌كان بۆ من یارییه‌كانی دێربی بوون له چامپیۆنزلیگدا، چونكه من هه‌میشه گوتوومه دێربی یارییه‌كی جیاوازه، به‌ڵام یاریكردن له‌دژی ئینته‌رمیلان له چامپیۆنزلیگدا زۆر جیاوازه".
كاكا باسی كێشه‌كانی پاكیتای یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی میلانیشی كرد و گوتی "پاكیتا پێویسته متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت، له وه‌رزی رابردوودا باش یاریكرد، به‌ڵام دووه‌م وه‌رز هه‌میشه جیاوازه، ئه‌و یاریزانێكی زۆر باش و گرنگ ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تیپێكی به‌هێز یاری بكات".
كاكا زیاتر له‌باره‌ی پاكیتاوه، گوتی "به‌ڵام له هه‌مانكاتدا نابێ پاكیتا ناسنامه‌ی خۆی له‌بیربكات، پێویسته هه‌میشه داهێنه‌ر بێت، چونكه ئێمه‌ی به‌رازیلی به‌و شێوه‌یه‌ین".