ریال مەدرید لە ڤالێنسیای بردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ یەک خاڵ کەمکردەوە

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگی بە ئەنجامی 2-0 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و لە نێو یاریگای 'مێستایا' بەرامبەر ڤالێنسیا بەدەستهێنا، تیپەکەی ئەربێلوا بەردەوامە لە ململانێکردن لەسەرنازناوی لالیگا و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ تەنیا یەک خاڵ کەمکردەوە.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە هاوسەنگی مایەوە و هەردوو تیپ هەلی کەمی گۆڵکردنیان بۆ رەخسا، لە نیوەی دووەمدا، ریال مەدرید کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر یارییەکەدا زیاتر کرد و لە خولەکی 65 دا پاداشتی هەوڵەکانی وەرگرت، کاتێک ئالڤارۆ کارێراس گۆڵی یەکەمی بە شێوازێکی تۆمارکرد.
 
ڤالێنسیا هەوڵی وەڵامدانەوەیدا، بەڵام لە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر بەرگری مەدرید سەرکەوتوو نەبوو، لەو کاتەی خاوەن یاریگا لە خولەکەکانی کۆتاییدا بۆ پێشەوە دەچوون، ریال مەدرید سوودی لە بۆشاییەکان وەرگرت و کیلیان ئێمباپێ لە کاتی زیادکراودا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و سەرکەوتنەکەی یەکلاکردەوە.
 
سەرەڕای ئەوەی ئاستی مەدرید زۆر سەرنجڕاکێش نەبوو، بەڵام تیپەکە بە کارامەیی و لەسەرخۆیی توانی سێ خاڵی یارییەکە لە یاریگایەکی سەختدا مسۆگەر بکات، ئەم سەرکەوتنە تیپەکەی ئەلڤارۆ ئەربێلوا بە بەهێزی لە ململانێی نازناوەکەدا هێشتەوە.