ئه‌مشه‌و فایناڵی جامی فەرەنسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت



رووداو - هه‌ولێر

ئەمشەو هەردوو یانەی لیزهێربێرس و پاریس سانجێرمان لە یاریی کۆتایی جامی فەرەنسادا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

یارییەکە کاژێر 22:05 خولەک لە ستاد دێ فرانسدا بەڕێوەدەچێت.

پاریس سانجێرمان


پاریس سانجێرمان نازناوی خولی جامی پیشەگەرەکانی ئەمساڵی فەرەنسای بردووەتەوە و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم جامە، نازناوەکانی فەرەنسا قۆرخبکات، دوای ئه‌وه‌ی نازناوی خولی فه‌ره‌نساشی برده‌وه‌.


یانه‌ی لیزهێربێرس

له‌ لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ی لیزهێربێرس، كه‌ پله‌ سێی فه‌ره‌نسایه‌ و لە خولی نیشتیمانی فەرەنسا رکابەریی دەکات، ئەسپی رەشی پاڵه‌وانیه‌تیی جام بووه‌ و چاوی لەوەیە ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی فایناڵیش بگرێتەوە و لە پاریس سانجێرمان بباتەوە.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنساش بڕیارە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە یارییەکەدا ئامادەبێت.