ئه‌ستێره‌یه‌كی خولی ئیتالیا ده‌چێته خولی چین
رووداو - هه‌ولێر
هێرشبه‌ری یانه‌ی رۆمای ئیتالی، ستیڤان شه‌عراوی روویكرده خولی چین و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شانگه‌های شینهوا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ میدیاكانی چین هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی شه‌عراوییان به یانه‌ی شانگه‌های بڵاوكرده‌وه و یانه نوێیه‌كه‌شی نرخی گرێبه‌ست و مووچه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كرد.
به‌ڵام رۆژنامه‌كانی ئیتالیا ئاشكرایانكردووه، شه‌عراوی ساڵانه له نێوان 15 بۆ 16 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسكردووه، یانه‌ی رۆما له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كه 20 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
ستیڤان شه‌عراوی، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك میسرییه، نازناوی "فیرعه‌ون"ـی هه‌یه، وه‌رزی رابردوو 11 گۆڵی بۆ رۆما تۆماركرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیاش 23 یاریی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
یانه‌ی شانگه‌های ده‌یه‌وێت ریزه‌كانی بۆ به‌شی دووه‌می خولی چین به‌هێزتربكات، كه ئێستا له پله‌ی چواره‌مه له كۆی 16 تیپ.