یانەی برایەتی یەکەم تاقیکردنەوەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند
رووداو هەولێر
لە یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی یانە پلەیەکەکانی عێراق، لە شاری بەغدا و لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانەی برایەتی رووبەڕووی یانەی سناعە بووەوەو یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لێبردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا، گۆڵەکەش لە سەرەتاکانی یارییەکە لەلایەن ئامانج کەریمەوە تۆمارکرا.
برایەتی چاوی لە گەیشتنە بە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق، لە گرووپی دووەم لە بەغدا لە قۆناخی کۆتایی خولی یانە پلەیەکەکانی عێراق پێنج یاریی ئەنجام دەدات و دەیەوێ وەک پێشەنگی کۆمەڵەکە سەرکەوێت بۆ خولی نایابی عێراق.