كۆسۆڤۆ راهێنه‌ره‌كه‌ى دوورخسته‌وه
رووداو -سلێمانى
به هۆى خراپى ئه‌نجامه‌كانى له پاڵاوتنه‌كانى مۆندیالى رووسیاى 2018، فیدراسیۆنى تۆپى پێى كۆسۆڤۆ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى دوورخسته‌وه .
به پێى راگەیێندراوێکی فیدراسیۆنى تۆپى پێى كۆسۆڤۆ، ئالبیرت بونجاكوى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌یان له پۆسته‌كه‌ى لابراوه‌و به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دوو یاریى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه سه‌رپه‌رشتى ده‌كات له رۆژانى داهاتووش شوێنگره‌وه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت .
كۆسۆڤۆ له پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ سه‌ركه‌وتنى مۆندیالى 2018 له هه‌شت یارى ته‌نیا یه‌ك خاڵى هه‌یه‌و له كۆتا ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تى .