میران خه‌سرۆ بۆ رووداو: ریال مه‌درید داوام بكات ناڕۆم ئه‌گه‌ر ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ری بێت
تایبه‌ت به رووداو
میران خه‌سرۆ، یاریزانی پیشه‌گه‌ری كورد و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی رووداو، وه‌ڵامی ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری دایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه به بۆنه‌ی ناساندنی یاریزانه نوێیه‌كانیان رێكیانخستبوو، باسی میران خه‌سرۆی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان و ئێستای یانه‌ی سوحاری عومانییان كرد، ئه‌و یاریزانه له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له رێگه‌ی رووداوه‌وه وه‌ڵامی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری دایه‌وه.
ئه‌كره‌م سه‌لمان، له كۆنگره رۆژنامهڤانییهكهدا باسی میرانی كرد و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه هه‌وڵی ده‌دا كوتله‌كاری له یانه‌كه‌دا دروست بكات، وێڕای ئه‌وه‌ی له رووی توانای جه‌سته‌ییشه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردووه.
میران له وه‌ڵامی ئه‌كره‌م سه‌لماندا گوتی "ئه‌كره‌م سه‌لمان خۆشی نه‌یده‌زانی چیدهگوت، جارێك هه‌وڵیده‌دا له‌سه‌ر خۆی لابدات و بڵێت من میرانم ده‌رنه‌كردووه‌و ده‌یویست بخاته سه‌ر كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر، جارێكیش هه‌ر خۆی ده‌یگوت چه‌ندجارێك به سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌كه‌م گوتووه به میران بڵێت نه‌هێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پێینهدهگوت".
میران زیاتر له‌باره‌ی ئه‌كره‌م سه‌لمانه‌وه، گوتی "به‌داخه‌وه هه‌ڵسوكه‌وته‌كان ئه‌و ته‌نیا له كوردستان ناسراو نین و خه‌ڵكی نازانن چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌رێكی باش بووایه چه‌ند ساڵێك له ماڵێ دانه‌ده‌نیشت، ده‌بووه راهێنه‌ری یانه‌یه‌ك".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی محەممەد کارێزیی پەیامنێری رووداودا، كه ئاخۆ ده‌كرێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێیته‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر؟ میران خه‌سرۆ گوتی "تاوه‌كو ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بێت ناگه‌ڕێمه‌وه، نه‌ك هه‌ر هه‌ولێر هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه ئه‌و راهێنه‌ری بێت یاری بۆ ناكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدیش بێت و داوابكات بچمه ریزه‌كانی ریال مه‌درید، ره‌تیده‌كه‌مه‌وه و ئاماده‌نیم یاری بۆ بكه‌م".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌جید، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌ڤانییه‌دا گوتی "به میران خه‌سرۆم گوت مه‌ڕۆ، به‌ڵام رۆیشت"، یاریزانی یانه‌ی سوحاری عومانی، گوتی "راسته دكتۆر عه‌بدوڵڵا داوای مانه‌وه‌ی لێكردم، به‌ڵام من له‌به‌ر ئه‌كره‌م سه‌لمان رۆیشتم".
میران هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه گوتی "من زۆر سوپاسی دكتۆر عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌م، هیچ گله‌ییم له‌و نییه، ئه‌و پێی‌خۆش بوو بمێنمه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی ده‌یویست ده‌ستبه‌رداربوونم واژۆ بكات، گوتی مه‌ڕۆ، به‌ڵام ئێستا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه من بۆچی رۆیشتم".