خولى نایابی تۆپی پێی كوردستان به ژماره
ئا: رووداوى وه‌رزشی
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌رزی نوێی خولى یانه نایابه‌كانى كوردستان، پێشبینى ده‌كرێت وه‌رزی ئه‌مساڵ ململانێیه‌كى به‌هێز له نێوان چه‌ند یانه‌یه‌كى كوردستان له‌سه‌ر نازناوى خوله‌كه رووبدات. (رووداوى وه‌رزشی) به ژماره چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ى ئه‌و خوله ده‌خاته‌ڕوو.
* خوله‌كه له 3/10/2013 ده‌ستیپێكردووه‌و له 1/5/2014 كۆتایی پێدێت
* ئه‌مساڵ 14 یانه به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ن و یارییه‌كان له 14 یاریگه به‌ڕێوه‌ده‌چن
* هه‌ر یانه‌یه‌ك ناوى 35 یاریزانى تۆماركردووه
* 490 یاریزان به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ن و 42 له‌و یاریزانانه بیانین
* هه‌ر تیپێك بۆی هه‌یه 3 یاریزانى بیانى هه‌بێت (2 سه‌ره‌كی و یه‌كێكیش یه‌ده‌گ)
* 135 ناوبژیوان یارییه‌كانى خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
* عه‌بدوڵڵا مه‌حموودى راهێنه‌رى یانه‌ى ئارارات به‌ته‌مه‌نترین راهێنه‌رى خوله‌كه‌یه
* فاتح حهمهخانى راهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گه‌نجترین راهێنه‌رى خوله‌كه‌یه
* به پێی یاسای خوله‌كه، یاریزان به 3 كارتى زه‌رد یارییه‌ك راده‌گیرێت و به كارتێكی سووریش یارییه‌ك راده‌گیرێت
* خوله‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له 2006 به به‌شدارى 32 یانه ئه‌نجامدراوه‌و یانه‌ى دهۆك نازناوه‌كه‌ى بردووه‌ته‌وه
* له 2007 به به‌شدارى 16 یانه، بروسك نازناوه‌كه‌ى برده‌وه
* له 2008 به به‌شدارى 16 یانه، بروسك نازناوه‌كه‌ى برده‌وه
* له 2009 به به‌شدارى 14 یانه، هه‌ولێر نازناوه‌كه‌ى برده‌وه
* له 2010 به به‌شدارى 14 یانه، هه‌ندرێن نازناوه‌كه‌ى برده‌وه
* له 2011 به به‌شدارى 14 یانه، هه‌ولێر نازناوه‌كه‌ى برده‌وه
* له 2012 به به‌شدارى 14 یانه، زێره‌ڤانى نازناوه‌كه‌ى برده‌وه.