هانۆڤەر خۆی لە بایرن میونشن نزیکتر کردەوە

رووداو – هەولێر

لە خولی بۆندسیلگای ئەڵمانیدا ، یانەی هانۆڤەر بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لەیانەی هێرتا بێرلینی بردەوە.
هانۆڤەر بەردەوامە لەسەر ئاستە باشەکانی لە بۆندسلیگا و بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندی گشتی.
هیرۆشی کیۆتاکی لە خولەکی 44دا لێدانێکی کۆڕنەری ئاڕاستەی جیمی بریاند کرد و گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتاییپێهات.
 
کیۆکاتی ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو و لەخولەکی 76دا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
بەم شێوەیە هانۆڤەر جیاوازی لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگدار کەمکردەوە بۆ پێنج خاڵ کەچی بێرلین دووەم دۆڕانی لەسەریەک تۆمارکرد.