کێ برای مێسییە؟


رووداو - هەولێر

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاریزانێکی لە ریزی هەڵبژاردەکەی دەستینشانکرد و گوتی ئەو برای منە .

مێسی پێشەکی بۆ نوێترین کتێبی سێرجیۆ ئاگوێرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی نووسیوە و دەڵێ ئەو وەک برام وایە.

ئەستێرە ئەرجێنتیناییەکە لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێ ئێستاش یەکەم رۆژم لە بیرە کە ئاگوێرۆم تێدا بینی و ئەو ساتە لە مێشکمدا ماوەتەوە و ناسڕێتەوە، ئەوکات هیچم لەسەر ئەو یاریزانە نەدەزانی.

هەروەها دەڵێ لەو ساتەدا نەمدەزانی ئەو کێیە و ناوی چییە، بەڵام لەو ساتە بەدواوە و تا ئێستا بووینەتە دوو هاوڕێی یەکتری و زۆر نزیکی یەکترین.

مێسی دەڵێ لە کاتی یارییەکانی مۆندیالی خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان لە هۆڵەندا لە یەک ژووردا بووین، کاتێک ئەو دەنووست من لەسەر پەنجە پێیەکانم بە ژوورەکەدا دەهاتم و دەچووم، تا بێزاری نەکەم و هەمیشەش مۆبایلەکەم بێدەنگ دەکرد تا بە ئاگا نەیەت، ئەو وەک برای منە.