ڤیدیۆ؛ دیاز یارییەکی مێژوویی ئەنجامدا و بایرن میونشن بردییەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو یاریی بەبێ بردنەوە، یانەی بایرن میونشن گەڕایەوە سەر رێگەی راست و بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی هۆفێنهایمی بردەوە.
 
یارییەکە لە ئالیانز ئارێنا بەڕێوەچوو، دوای 17 خولەک یارییکردن کێڤن ئاکپگومای یاریزانی هۆفێنهایم بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و لێدانی سزا هەژمارکرا، هاری کەین گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بایرن تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 35 ئاندرێ کراماریچ بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی بایرن میونشن، ئەنجامەکەی بۆ هۆفێنهایم یەکسانکردەوە.
 
لویس دیاز، لێدانێکی دیکەی سزای بەدەستهێنا، هاری کەین گۆڵی دووەمی خۆی و باڤارییەکانی تۆمارکرد.
 
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لویس دیاز بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند.
 
لە خولەکی 62 ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بایرن میونشنی تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا، هەمان یاریزان هاتریکی تۆمارکرد، بایرن میونشن یارییەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و دوای دوو یاریی بەبێ بردنەوە گەڕایەوە سەر رێگەی راست و جیاوازییەکەی لەگەڵ دۆرتموندی دووەمی ریزبەند بووەوە شەش خاڵ.
 
لە یارییەکەدا لویس باشترین یاریی خۆی ئەنجامدا، لە کۆی پێنج گۆڵ بەشداریی لە هەموو گۆڵەکانی یارییەکەدا کرد، دوو لێدانی سزای بەدەستهێنا و هاتریکی تۆمارکرد.