خەمی مردن رووی لە ماڵی محەممەد سەڵاح کرد
رووداو دیجیتاڵ
دوای دۆڕانی لیڤەرپوول بە مانچێستەر سیتی، خەمێکی گەورەتر رووی لە محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری کرد و هەواڵی کۆچی دوایی باپیرەی پێگەیشت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد عەبدولعەزیز ئەلبەمبی، باپیرەی ئەستێرەی میسری و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، محەمەد سەڵاح، کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی میسر، عەبدولعەزیز ئەلبەمبی، خاڵی محەمەد سەڵاح و کوڕی کۆچکردوو، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی راگەیاندووە و داوای لە هەمووان کردووە دوعای خێر و لێبووردنی بۆ بکەن.
بەپێی میدیای میسر، بڕیار وایە رێوڕەسمی نوێژی مردوو لە مزگەوتی موسا ئەلکەبیر لە گوندی نەگریجی زێدی محەممەد سەڵاح بەڕێوەبچێت و دواتر هەر لەوێ بەئامادەبوونی خزم و کەسوکار و خەڵکی گوندەکە، تەرمەکەی بنێژرێت بەخاک بسپێردرێت.
پرسیار ئەوەیە ئایا سەڵاح دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە پرسی باپیرەیدا؟ کە تاوەکو ئێستا هەڵوێستی ئەو ئەستێرەیە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی باپیرەیدا روون نییە، بەتایبەت کە شەوی رابردوو یارییەکی قورسی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامداوە و بەهۆی گەشت و خشتەی یارییەکانەوە، گەڕانەوەی بۆ میسر کەمێک ئەستەمە.