خانزاد یاریزانی تازەپێگەیشتوو لە شەترەنج پێدەگەیێنێت

رووداو - هەولێر

یانەی شەتڕەنجی خانزاد خولێکی راهێنانی فێرکردنی یارییەکەی بەشێوەیەکی جیهانی بۆ ژمارەیەک منداڵانی شاری هەولێر کردووەتەوە


ئەم یانەیە بەردەوام خولی فێرکردنی یارییەکەی بۆ منداڵان کردووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ خولەکە لەسەر سیستەمی پەروەدەکردنی جیهانیە و چل منداڵ لە لایەن چوار وانەبێژیی نێودەوڵەتی پەروەردە دەکرێن بە داش و خانە کاڵ و تۆخەکانی شەتڕەنج.