رۆناڵدۆ بەر لە جۆرجینا 8 کەپڵی بەڕێکردووە
رووداو دیجیتاڵ
پێش ئەوەی جۆرجینا رایبگرێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی پەیوەندی لەگەڵ 8 خانمی دیکەدا هەبووە، واتا بەر لە جۆرجینا هەشت کەپڵی دیکەی بەڕێکردووە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ساڵی 2016ـەوە پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی جۆرجینا رۆدریگێز هەیە و دوو کچی لێی هەیە بەناوەکانی ئالانا مارتینا (7 ساڵ) و بێلا ئێزمێراڵدا (2 ساڵ).
بەڵام پێش جۆرجینا رۆدریگێز، کە وادەردەکەوێت سەرکەوتوو بووبێت لە راگرتنی دۆن لە سەرکێشییە سۆزدارییەکانی، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پەیوەندی لەگەڵ چەندین ئافرەتی دیکەدا هەبووە. هەندێکیان بۆ ماوەیەکی درێژ و هەندێکیشیان بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵیدا بوون، هەروەها دەنگۆی پەیوەندی لەگەڵ چەندین ئەستێرە و کچی دیکەی جیهانەوە هەبووە.
دیارترین خانمە شۆخەکانی ژیانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەخەینەڕوو:-
ئێرینا شایکی رووسی
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە ساڵی 2010 تاوەکو 2015 پەیوەندی لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگی شۆخی رووسی، ئێرینا شایک هەبوو، کە بەیەکێک لە جێگیرترین پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دادەنرێت پێش خۆشەویستەکەی ئێستای، جۆرجینا رۆدریگێز.
جۆردانا گاردێلی بەرازیلی
یەکەم چیرۆکی سۆزداری ئەستێرە پۆرتوگالییەکە کاتێک یاریزانی سپۆرتینگ لێسبۆن بوو، لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگی بەرازیلی جۆردانا گاردێل بوو، کە خوشکی هاوتیپەکەی، ماریۆ گاردێلی هێرشبەر بوو، بەڵام پەیوەندییەکەیان ساڵێکی تێنەپەڕاند.
سۆرایا چاڤێزی پورتوگالی
خانمە ئەکتەری بەنێوبانگی پورتوگالی و پاڵەوانی فیلمی Call Girl، کە لەساڵی 2007ـدا زۆرترین داهاتی لە پۆرتوگال بەدەستهێنا، لەساڵی 2006ـدا پەیوەندی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا هەبوو.
پاریس هیلتۆنی ئەمریکی
پاریس هیلتۆنی، خانمە شۆخی ئەمریکی و میراتگری خێزانی هیلتۆن، خاوەنی زنجیرە هۆتێلە بەنێوبانگەکان، لە ساڵی 2009 پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکەدا هەبوو، بەڵام پەیوەندییەکەیان زۆری نەخایاند.
نێرێدا گالاردۆی ئیسپانی
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە ساڵی 2008 و لە کاتی یاریکردنی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، پەیوەندی لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگ نێرێدا گالاردۆ هەبوو. ئەم خانمە ئیسپانییە پەیوەندییەکەیانی بە 'رۆتینی' وەسف کرد و گوتی "تەنیا دوای 7 مانگ کۆتاییهات".
مێرشی رۆمێرۆی پۆرتوگالی
پەیوەندیی رۆناڵدۆ و هاونیشتیمانییەکەی، مێرشی رۆمێرۆ، کە نمایشکاری جلوبەرگ و پێشکێشکاری تەلەڤیزیۆنییە، لەنێوان ساڵانی 2005 و 2006 بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەردەوام بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەریەکەیان لە وڵاتێکی جیاواز بوون، لێکجیابوونەوە.
کیم کارداشیانی ئەمریکی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2010ـدا پەیوەندی لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگ و کاراکتەری بەنێوبانگی سۆشیال میدیا، کیم کارداشیان هەبوو. چەندینجار پێکەوە بینران کە نانی ئێوارە دەخۆن و تەنانەت ماچی یەکدیی دەکەن.
جێما ئاتکینسنی بەریتانی
لە ساڵی 2007 بووبووە باسی گەرمی شاری مانچێستەر، کاتێک رۆناڵدۆ بۆ ماوەی 4 مانگ پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ئەکتەری بەریتانی جێما ئاتکینسن هەبوو.