ریال مەدردی دەچێتە نێو وەرزێکی پڕ رکابەری
رووداو دیجیتاڵ
تەنیا شەش رۆژ بۆ دەستپێکردنی رکابەرییەکانی لالیگا ماوە و ریال مەدرید لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە، بەڵام ئەلۆنسۆ ئەمڕۆ پشووی داوەتە یاریزانەکانی.
یانەی ریال مەدرید دوای وەرزێکی سفری لە وەرزی رابردوودا، دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ بەهێزەوە بچێتە نێو رکابەرییەکان و لەسەر ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
یانەکە رۆژی هەینی یارییەکی دۆستانەی دوور لە چاوی کامێرەکان بەرامبەر لێگانێس ئەنجامدا و یارییەکەی بردەوە، رۆژی سێشەممەش دوایین یاریی دۆستانەی خۆی بەرامبەر واتنەر سپۆرتجیمەینشافت تیرۆلی نەمسایی ئەنجامدەدات.
ئەلۆنسۆ بۆ ئەمڕۆ پشووی داوەتە یاریزانەکانی، سبەی دەست بە مەشقەکان دەکەنەوە.
رۆژنامەی ئەی ئێس نووسیوویەتی "چابی دەچێتە نێو وەرزێکی دوور و درێژ کە رەنگە تێیدا 63 یاری ئەنجامبدات، خشتەی یارییەکانی زەحمەت دەبێت و مەودای وەرگرتنی پشوو کەم دەبێت، لە هەفتەیەکدا دوو یاری دەکات و هیچ کاتێک بۆ چاکبوونەوە نامێنێتەوە."
ریال مەدرید ئامانجی خۆی دەستنیشانکردووە و دەیەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەی لالیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا بکات.
رۆژی 19ـی ئەم مانگە یانەی ریال مەدرید لە یەکەم یارییدا لە وەرزی نوێی لالیگادا بەرامبەر یانەی ئۆساسونا یاری دەکات.