كرواتیا لە باکۆ كه‌وته داوی یهكسانبوونەوە
رووداو - هەولێر
هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا كه‌وته داوی یه‌كسانبوون و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربێجان یه‌كسانبوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به جامی یۆرۆی 2020، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربێجان و كرواتیا له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا به گۆڵێك یه‌كسانبوون.
یارییه‌كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربێجان كرا و له خوله‌كی 11 لوكا مۆدریچی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید، گۆڵی كرواتیای به لێدانی سزا تۆماركرد.
به‌ڵام ئازه‌رییه‌كان له خاكی خۆیاندا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان دا، له خوله‌كی 72دا خامكین خه‌لیلزاد توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ ئازه‌ربێجان تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
كرواتیا له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه به 10 خاڵ، ئازهربێجانیش پله‌ی كۆتایی گرتووه و ته‌نیا خاڵێكی هه‌یه.