ئەمڕۆ پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەکرێن


رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا لە کیشوەری ئەوروپا بەڕێوەدەچن.

یارییەکانی چوونی پاشکۆی پاڵاوتنی جامی جیهانی دوو یاریی بە خۆیەوە دەبینێت، هەڵبژاردەی کرواتیا لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یۆنان دەبێتەوە و هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکووریش میوانداریی هەڵبژاردەی سویسرا دەکات.

هەموو هەڵبژاردەکان دوێنێ دوایین ئامادەکارییەکانیان ئەنجامداوە و هەلی هەموو هەڵبژاردەکانیش بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی یەکسانە، یارییەکانی گەڕانەوەش لەنێوان ئەم هەڵبژاردانە رۆژی 12ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن.