هەولێر دوو خاڵی بەخشییە زەورا


لە گەڕی هەشتەمی خولی یانە پلە نایابەکانی عێڕاقدا، یانەی هەولێر دووخاڵی گرنگی لە یاریگەی خۆیدا بەخشییە یانەی زەوڕا.

پەلە کردن و بەفیڕۆدانی گۆڵ بەلای هاندەرانی یانەی هەولێرەوە تاکە هۆکاربوو بۆ یەکسانبوونی تیپەکەیان بەرامبەر یەکێک لە  یانە خاوەن مێژووەکانی خولەکە.

هاوکێشەیەک لە تۆپی پێ داهەیە ئەگەر گۆڵ نەکەیت گۆڵت لێ تۆمار دەکرێت، لە یارییەکەی هەولێر و زەوڕا رەنگدانەوەی ئەم هاوکێشەیە، کاتێک هەر دوو تیپ یەکسانبوون بە گۆڵێک. 

یارییەکە لە گەڕی هەشتەمی خولی یانە نایابەکانی عێراق لەسەر یاریگای فەڕەنسۆ هەریری پایتەختی کوردستان بەڕێوەچوو، نیوەی یەکەم یاریزانانی یانەی هەولێر پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر گۆڵی تیپی میوان دروست کرد، دوای لە دەست دانی چەند هەلێکی گۆڵ تۆمار کردن، ئەمجەد رازیی لە خولەکی ٣٥ دا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی هەولێر تۆمارکرد، هاندەرانی یانەی هەولێر چاوەڕوانی گۆڵی زیاتر بوون بۆ گێمی دووەم. 

سیناریۆی یارییەکە لە گێمی دووەم گۆڕا هەر دوو تیپ بەپلانی هێرشبردن یارییان کرد، بەڵام تیپی میوان توانیان سوود لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری یانەی هەولێر وەرگرن و لە خولەکی ٨٥ دا مستەفا بەلێدانی سزا گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەی بۆ یانەی زەوڕا تۆمارکرد و یارییەکەش بەیەکسانبوونی هەر دوو یانە تەواو بوو بە گۆڵێک. 

-لوئەی سەڵاح یاریزانی یانەی هەولێر 

یانەی زەوڕا وەرگرتنی خاڵێک لە یانەی هەولێر بە دەسکەوت دەزانێت.

-خەلدون ئیبڕاهیم یاریزانی یانەی هەولێر

ئێستا یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندییە، یانەی زەوڕاش بە ١١ خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە نایابەکانی عێراقە.