ڤیدیۆ؛ ئامەدسپۆر بەبردنەوە چووە نێو قۆناخی دووەم

 
رووداو دیجیتاڵ

قۆناخی دووەمی رکابەرییەکانی خولی پلە یەکی تورکیا دەستپیێکرد، یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پلە یەکی تورکیا بەهێزتر کرد.
 
ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی چۆروم یارییکرد، یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
 
گۆڵەکە لەلایەن مبای دیانێ، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی ئامەدسپۆرەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام رۆڵی گەورەی بینی لەوەی یارییەکە لە بەرژەوەندی تیپەکەی یەکلابکاتەوە و سێ خاڵی دیکە ببەنەوە.
 
ئامەدسپۆر بەبردنەوە چووە نێو رکابەرییەکانی قۆناخی دووەمی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی تورکیا و ئێستا پێنج خاڵ لە خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەوە دوورە.
 
کەسک و سوور لەم وەرزەی خولی پلە یەکی تورکیادا، 13 یاریی بردووە، لە 3 یارییدا یەکسانبووە و 4 یاریی دۆڕاندووە، ئامانجی یانەکە ئەوەیە لە وەرزی داهاتوودا لە سوپەرلیگ یاریی بکات.